بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، "ئامانجمان به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی و پێكه‌وه‌ژیانه له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك پشتیوانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی به‌رپرسیارانه ده‌كه‌ین."
بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماده‌بوون، جه‌خت له گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و فراوانكردنی هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌رێم، عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌خزمه‌ت به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بێت.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵلاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به رۆڵ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك بو هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانی كۆده‌كرده‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و له بونیادنانی عێراقی نوێ‌دا له‌بیرناكرێت و به‌ڕێزه‌وه له هه‌وڵه‌كانی ده‌ڕوانین".
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێم، عیراق و ئێران تهوهرێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه بوو و هه‌ردوولا له‌سه‌ر فراوانكردنی هاریكارییه‌كان و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان هاوڕابوون.
Your Comment